ناس کورد-
بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە هەولێر و لە بینای سەرۆکایەتی هەرێم کۆببنەوە، ئەوەش دوای چەند ڕۆژێک سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڕیارە کۆبوونەوەکە نزیک 12ی نیوەڕۆ دەستپێ بکات.
ڕۆژی 22ی ئایاری 2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکان کۆبوویەوە.
لە سەردانەکەیدا سەرجەم لایەنەکان جەختیان لە یەکڕیزی و پێکەوەدانیشتن کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان، بە تایبەت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی عێراق.