گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن پێی زانرا؟

زانیاریی نوێ لەبارەى هەوڵی تیرۆرکردنی جۆرج بۆش لەلایەن کەسێکی عێراقییەوە

2022.05.25 - 08:51
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەى هەوڵی تیرۆرکردنی جۆرج بۆش لەلایەن کەسێکی عێراقییەوە

ناس کورد-

گۆڤاری فۆربس وردەکارییەکانی پووچەڵکردنەوەی "پیلانێکی" بۆ تیرۆرکردنی جۆرج بۆشی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ماڵەکەی خۆی لە شاری دالاتی پایتەختی ویلایەتی تێکساس ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوەدا کە پیلانەکە هی ڕێکخراوی "داعش" بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

گۆڤارەکە لە ڕاپۆرتێکدا (25ی ئایاری 2022) ڕایگەیاندووە، هاووڵاتییەکی بە ڕەگەز عێراقی کە گومان دەکرێت پەیوەندیی بە ڕێکخراوی "داعش"ەوە هەبێت لە ئەمریکا پلانی کوشتنی بۆشی هەبووە، ئەو کەسە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو سەردانی شاری دالاتی کردووە بۆ وێنەگرتنی ماڵی سەرۆکی پێشوو، بە هاوکاری تیمێک لە هاوڵاتیانی عێراقی و بەنیاز بووە دواتر بە قاچاخ بیانگوازێتەوە بۆ مەکسیک، ئەوەش بەپێی فەرمانی دەستگیرکردن کە لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) لە 23ی ئازاری ڕابردوو دەرچووە و لەم هەفتەیەدا ڕاگەیەندراوە.

 

نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو پیلانەیان لەڕێگەی دوو هەواڵدەری نهێنی و هەروەها چاودێری هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی واتسئەپی ئەو کەسە کە گومانلێکراوی سەرەکی پیلانگێڕییەکەیە.

 

گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکە کە لە شاری کۆڵۆمبۆسی ویلایەتی ئۆهایۆ دەژی، باسی لەوە کردووە کە هۆکاری هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی بۆش ئەوە بووە کە پێی وایە ئەو سەرۆکەی پێشوو بەرپرسیارە لە "کوشتنی بەشێک لە هاووڵاتییانی عێراقی" و هەروەها هەرەسهێنانی ئەو وڵاتە دوای لەشکرکێشی سەربازیی ئەمریکا لە ساڵی 2003.

 

گۆڤاری فۆربس دەڵێت، کەیسەکە ئەوە نیشان دەدات کە چۆن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی بەردەوامە لەسەر چاودێریکردنی هەڕەشەکانی داعش سەرباری لاوازبوونی.

 

هەروەها چۆنیەتی بەکارهێنان و چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک واتسئەپ سەرباری هەموو بانگەشەکان کە چاودێری ناکرێت و ئاسایشیان زۆر توندە.