ناس کورد-
وەزیرى دارایی ئۆکرانیا پێشبینیدەکات جیهان ڕووبەڕووى گەورەترین قەیرانى برسێتى ببێتەوە کە لە 50 ساڵدا بێپێشینە دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
يوليا سفيريدينكو لەوتەیەکدا پەراوێزى بەشداریکردنى لە کۆڕبەندى ئابورى داڤۆس ئاماژەى بەوەکرد، لانى کەم 25 ملیۆن تەن بەرهەمى کشتوکاڵى لەئێستادا لە بەندەرەکانى دەریاى ڕەش بە هەڵپەسێردراوى ماونەتەوە و ناتوانرێت هەناردە بکرێن بۆ ئاسیا و ئەفریقا.
پێشبینیشیکرد ئەو بڕە بەردەوام زیاد بکات و لە پایزدا 30 ملیۆن تەن تێپەڕێنێت.
يوليا سفيريدينكو دەشڵێت، بۆیە دەبێت جیهان تێبگات کە روبەڕووى گەورەترین قەیرانى برسێتى دەبێتەوە کە لەماوەى 50 ساڵدا بێپێشینە دەبێت.