گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئەمەریکا لەسەر پلانى تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاواى کوردستان هاتەدەنگ

2022.05.24 - 22:51
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا لەسەر پلانى تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاواى کوردستان هاتەدەنگ

ناس كورد-

 

ئەمەریکا رایگەیاند، هەر هێرشێکی نوێ لە باکوری سوریا سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدات، ئەوەش لە ئاماژەیەکدا بۆ وتەکانى رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەى ئۆپراسیۆنى نوێی وڵاتەکەى لەباکورى سوریا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا (24-5-2022) رایگەیاند "هەر هێرشێکی نوێ لە باکوری سوریا زیاتر سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدات و هەڵمەتی دژی داعش دەخاتە مەترسییەوە".

 

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەردۆغان، پرایس وتی "واشنتۆن پێشبینی دەکات تورکیا کە ئەندامێکی ناتۆیە، پابەند بێت بە بەیاننامەی هاوبەشی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ سەبارەت بە راگرتنى ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە باکورى سوریا".

 

رۆژی 23-05-2022، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جەختیکردەوە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکەن، بە ئامانجى تەواوکردنى ناوچە ئەمنی بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر.