گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پەیامێکى توند لە پارتییەوە بۆ پەکەکە

2022.05.24 - 22:19
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکى توند لە پارتییەوە بۆ پەکەکە

ناس کورد-

 

ده‌زگاى رۆشنبیری و راگه‌یاندنى پارتى، پەکەکە تۆمەتبار دەکات بە هێرشکردنە سەر بنکەیەکى پەخشى چەند رادیۆ و تەلەفزیۆنێکى حزبەکەى لە نێوان شاری دھۆک و زاخۆ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەزگاکە لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەهۆى هێرشەکەوە زیانێکی زۆری مادی به‌ر باڵه‌خانه‌ و ئامێرەکانی بنكه‌کە گەیشت و بووە ھۆی وەستاندنی پەخشی رادیۆی دھۆک و کەناڵی دھۆک تیڤی و رادیۆی زاخۆ و کەناڵی دەلال تیڤی و، چەند رادیۆ و کەناڵێکی دیکە کە لە رێگای ئەو بنکەیەوە پەخشی بەرنامە و پڕۆگرامەکانیان بۆ ئەو دەڤەرە دەکەن.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چەکدارانی پەکەکە لە رێگای مووشەکەوە ھێرشێکی ترسنۆکانەیان کردە سه‌ر بنكه‌یەکی په‌خشی دەزگاکەمان له‌(چیای بێخێر) لە نێوان شاری دھۆک و زاخۆ، كه‌ بەھۆیەوە زیانێکی زۆری مادی به‌ر باڵه‌خانه‌ و ئامێرەکانی بنكه‌کە گەیشت و بووە ھۆی وەستاندنی پەخشی رادیۆی دھۆک و کەناڵی دھۆک تیڤی و رادیۆی زاخۆ و کەناڵی دەلال تیڤی و، چەند رادیۆ و کەناڵێکی دیکە کە لە رێگای ئەو بنکەیەوە پەخشی بەرنامە و پڕۆگرامەکانیان بۆ ئەو دەڤەرە دەکەن.

 

له‌ كاتێكدا  ئێمه‌ ئه‌م كرده‌وه‌ ترسنۆکانەیە‌ به‌توندترین شێوه‌ ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، رایده‌گه‌یەنین كه‌ به‌ ئامانجگرتنی بنكه‌ی په‌خش و کەناڵە میدیاییەکانی دەزگاکەمان جگه‌ له‌ ترس و تۆقینی په‌كه‌كه‌ له‌ ده‌نگی دلێر و بوێر و راست بێژی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، مانایه‌كی تر  ناگه‌یەنێت.

 

هه‌وڵی نه‌زۆكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بۆ كپكردنی ده‌نگی حه‌قبێژان و ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی میدیاکار و راگەیاندنەکانی پارتی،  بۆ په‌رده‌ پۆشكردنی كارە نایاسایی‌  و داگیركارییه‌كانیانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆیه‌ ترسنۆكانه‌ په‌لاماری یه‌كێ له‌ بنکه‌ ھەرە پێشکەوتووەکانی په‌خشی ده‌زگای رۆشنبیر و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌دەن كه‌ ئه‌م بنكه‌یه‌ جگه‌ له‌ بنكه‌یه‌كی په‌خشی میدیایی، نیشانه‌ی شارستانی و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستانه‌ و، هیچ به‌هانه‌یه‌ك نیه‌ بۆ به‌ئامانجگرتنی.

 

ھەروەکو ئاشكرایه‌ ئه‌و كرده‌وه‌ ناڕەوایەشیان نیشانه‌ى داڕمان و شكستی بەرنامە و فکری بەسەرچووی‌ ئه‌و تاقمه‌‌ سه‌رلێشێواوه‌یه‌، كه‌ په‌نا بۆ هه‌موو كارێكی نامرۆڤانە و نایاسایی ده‌به‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌رامه‌ تاوانكاریی و داگیركارییه‌كانیان.

 

جارێكی دیکە ئه‌م كرده‌وه‌یە ریسوا و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داواش له‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ده‌ست له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرن و چیتر نەبنە ھۆکاری ھەڕەشە و نا سەقامگیریی.

 

ده‌زگاى رۆشنبیری و راگه‌یاندنى

 

پارتى دیموكراتى كوردستان