گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’میلاكی ئە‌لیکترۆنی’’

ڕاژە‌ی فە‌رمانبە‌رانى هەرێم رێکدەخرێتەوە

2022.05.24 - 21:57
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاژە‌ی فە‌رمانبە‌رانى هەرێم رێکدەخرێتەوە

ناس کورد-

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان سەرقاڵى رێكخستنەوەی كارو ھەیكەلییەتی ئە‌نجومە‌نی راژە‌ی فە‌رمانبە‌ران و رێکخستنی پلەبەندی راژەی فەرمانبەران و دامەزراندنیانە لە کەرتی گشتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو پرسە لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێکرا، کە ئەمڕۆ سێشەممە بەسەر پەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و ئامادەبونی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو.

 

بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە، بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ش لە كۆبوونە‌وە‌کەدا بڕیاردرا، پشتبە‌ست بە‌داتاو زانیارییە‌كانی سیستمی بایۆمە‌تری،‌ كار لە‌سە‌ر دامە‌زراندنی میلاكی ئە‌لیکترۆنی بكرێت لە‌چوارچێوە‌ی ھە‌یكە‌لیە‌تی ئە‌نجومە‌نی راژە‌" .

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئەمڕۆ سێشەممە ۲٠۲۲/٥/۲٤ لە ئەنجومەنی وەزیران، تایبە‌ت بە‌چۆنییە‌تی رێكخستنەوەی كارو ھەیكەلییەتی ئە‌نجومە‌نی راژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی حكومە‌تی ھە‌رێم، بەسەر پەرشتی بەرێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و ئامادەبونی بەرێز دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا.

 

کۆبونەوەکە لەسەر چۆنییە‌تی كارو ئەرکی ئەنجومەنی گشتی راژەو دەوری لە  رێكخستنەوەی میلاكات و دروستكردنی میلاكی ئەلیكترۆنی پشتبە‌ست بە‌داتاو زانیارییە‌كانی بایۆمە‌تری كە‌ یە‌كێكە‌ لە بڕگەكانی یاسای چاكسازی بەرێوەچوو .

 

بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ش لە كۆبوونە‌وە‌کەدا بڕیاردرا، پشتبە‌ست بە‌داتاو زانیارییە‌كانی سیستمی بایۆمە‌تری،‌ كار لە‌سە‌ر دامە‌زراندنی میلاكی ئە‌لیکترۆنی بكرێت لە‌چوارچێوە‌ی ھە‌یكە‌لیە‌تی ئە‌نجومە‌نی راژە‌" .

 

ئەنجومەنی راژەی گشتی بەیاسای ژمارە ٧ لە ساڵی ٢٠١١ لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەفەرمانی ژمارە ٢٤٧٨ لە ۲٠۲٠/۱۲/۳ ی بەرێز سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان دامەزرا و لە ئێستادا کار لەسەر پەیکەرو ئەرکەکانی دەکرێت لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی کە ئامانج لەم ئەنجومەنە رێکخستن و دانانی پەیکەری وەزارەت و رێکخستنی پلەبەندی راژەی فەرمانبەران و دامەزراندنیانە لە کەرتی گشتی بە پێی پێویستی و پسپۆری و دیاریکردنی پلەی وەزیفی و پێناسەی کاری فەرمانبەران لە ئەرک و کارەکانیان لەناو دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری ھاونیشتمانیان.