گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەتەوەیەگرتووەکان بۆ لەمەودوا هاوکاری عێراق دەکات بۆ داڕشتنی بودجە

وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدادى تاووتوێی کرد

2019.07.28 - 21:49
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدادى تاووتوێی کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد کراوە، نەتەوەیەگرتووەکانیش ڕایگەیاندووە، بۆ لەمەودوا هاوکاری عێراق دەکات بۆ داڕشتنەوەى بودجەى گشتى وڵات. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکى نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری دارایی عێراق، کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە، ئەمرۆ یەکشەممە، 28ی تەموز، فوئاد حسێن، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ جینین هێنیس، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەغدا کۆبووەوە. . دۆخی سیاسی و ئابوری ناوچەکە تاووتوێی کراوە، بەتایبەتی پەیوەندییەکان نێوان هەولێر و بەغدا و چۆنیەتى پەرەپێدان بە ئەو پەیوەندیانە لە ڕێگەی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی بەردەوام و دیالۆگ، بۆ بنبڕکردنی تەواوی کێشەکانی هەردوولا، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە. . ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوەشکراوە، نەتەوەیەکگرتووەکان یارمەتی حکومەتی عێراق دەدات لە چۆنیەتى داڕشتنی بودجەی داهاتووی عێراق، بەشێوەیەک لە بودجەی ئامار و ژمارەوە بکرێت بە بودجەی جێبەجێکردنی بەرنامەکان و پرۆژەکان. . .