گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەوڵی تیرۆرکردنی جۆرج بوش پوچەڵکرایەوە

2022.05.24 - 21:23
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵی تیرۆرکردنی جۆرج بوش  پوچەڵکرایەوە

ناس کورد-

گۆڤاری فۆربیسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، هەوڵی تیرۆرکردنی جۆرج بوشی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لە شاری دالاس پوچەڵکراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کەسێکى لایەنگری داعش لە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢١ەوە پلانی کوشتنی جۆرج بوشی داناوە.

 

تۆمەتبارەکە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەو ساڵەدا چووەتە شاری داڵاس بۆ وێنەگرتنی ماڵی سەرۆکی پێشووتر و بۆ وەرگرتنی هاوکاری لە تیمێک لە هاوڵاتیانی کە هیوایان خواستبوو بە قاچاخ بیگەیەننە خاکی ئەمریکا لە سنووری مەکسیکەوە، ئەوەش بەپێی گۆڤارەکە.

 

ئەو زانیاریانەی کە فۆربیس بەدەستی هێناوە لەسەر بنەمای داواکاری فەرمانی گەڕان بووە کە لەلایەن FBI لە ٢٣ی ئازاردا تۆمارکراوە و لەم هەفتەیەدا لە دادگای ناوچەی ئۆهایۆ ئاشکرا کراوە.

 

FBI ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانێکیان ئاشکراکردووە کە دوو زانیاریدەری نهێنی تێدا بەشداربوون و لەڕێگەی واتسئەپەوە چاودێری پلانەکە کراوە.

 

بەپێی گۆڤارەکە، گومانلێكراوەكە لە شاری كۆلۆمبۆسی ویلایەتی ئۆهایۆ نیشتەجێیە، نیازی خۆی بۆ تیرۆركردنی بوش راگەیاندووە، چونكە هەستی بەوە كردووە سەرۆكی پێشوو بەرپرسیارە لە كوشتنی زۆرێك لە عێراقییەكان و هەڵوەشاندنەوەی ئەو وڵاتە دوای لەشكركێشی سەربازیی ئەمریكا لە ساڵی 2003.

 

دۆسیەکە نیشانى دەدات کە چۆن لێکۆڵەرانی فیدراڵی بەردەوامن لە چاودێریکردنی هەڕەشەکانی داعش سەرەڕای پارچەپارچەبوونی ڕێکخراوەکە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە هەواڵگری و سەربازییەکانی ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوودا.

 

بەپێی فەرمانی گەڕان کە لەلایەن FBI ەوە تۆمارکراوە، ئەو کەسەی کە گوایە پیلانەکە ڕێکدەخات، لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە لە ئەمریکا بووە و داواکارییەکی هەڵپەسێردراوی پەنابەری هەبووە.