گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدهۆک هێرشى موشەکى کرایە سەر تاوەرێک

2022.05.24 - 19:14
App store icon Play store icon Play store icon
لەدهۆک هێرشى موشەکى کرایە سەر تاوەرێک

ناس کورد-

 

لەدهۆک هێرشى موشەکى کرایە سەر تاوەرى پەخشى تەلەفزیۆن و رادیۆى دهۆک لەسەر چیاى سپى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەزگای خانی رۆشنبیری دهۆک لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەهۆى هێرشەکەوە زیانی ماددی زۆر بەر کەلوپەل و بنکەکەیان کەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

 

دەزگاکە پەکەکە بە هێرشەکە تۆمەتبار دەکات و داوا دەکات بە سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە.

 

تا ئێستا پەکەکە هیچ رونکردنەوەیەکى لەو بارەیەوە نەداوە.