گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕووی فڕۆکەی دیپۆرتکراواندا

داوای ’’داخستنی’’ فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەکرێت

2022.05.24 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
داوای ’’داخستنی’’ فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەکرێت

ناس کورد-

 

ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دەبێت هەرێمی کوردستان فڕۆکەخانەکانی دابخات بەڕووی هەر فڕۆکەیەک کە پەنابەرانی کورد لە بەریتانیاوە دیپۆرت دەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موسەننا ئەمین (24-5-2022) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، سەردانی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر حکومەتی هەرێم ڕاستگۆیە لە کەیسی پەنابەرانی بەریتانیا، دەبێت فڕۆکەخانەکانی هەرێم دابخات بە ڕووی هەر فڕۆکەیەک کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پەنابەران دیپۆرت دەکاتەوە.

 

وتیشی "دەبێت هەوڵی جددی بدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیا، پێویستە وەزارەتی دەرەوەی عێراق زانیاری پێویست بدات بەسەفارەت و کونسوڵخانەکانی بەریتانیا لە عێراق کە هیچ کەسێک بە نایاسایی دیپۆرت نەکرێتەوە، هەروەها عێراق هاوکار نەبێت لە دیپۆرتکردنەوەیان".

 

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق بەڵێنیدا ئەوان وەک وەزارەتی دەرەوە بە جددی ئیش لەسەر کەیسی ئەو پەنابەرانە دەکەن.