گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دابەشکردنی مووچە ڕاگیرا’’

جارێکی دیکە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروست بوو

2022.05.24 - 14:53
App store icon Play store icon Play store icon
جارێکی دیکە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروست بوو

ناس کورد-

 

جارێکی دیکە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروست بوو و  دابەشکردنی موچە لە گەرمیان راگیرا، بەرێوەبەری بانکی گەرمیانیش دەڵێت، پارەیان پێنەگەیشتووە و سبەینێ دەست دەکەنەوە بە دابەشکردنی مووچە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ سێشەممە 24-5-2022، مووچەی هەردوو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و رۆشنبیری دابەش کرا، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەوە لە بانکی گەرمیان، موچەکە بە فەرمانگەکانی ئەو دوو وەزارەتە لە گەرمیان نەدرا. 

 

ئاریا ئەنوەر، بەرێوبەری بانکی گەرمیان هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و بە ڕادیۆی دەنگی ڕاگەیاندووە، "پارە نەگەیشتووە بە بانکەکەمان بۆ دابەشکردنی مووچە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن بانکی گشتیی هەرێمەوە ئاگادار کراونەتەوە کە سبەینێ پارەی پێویستیان بەدەست دەگات و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەنەوە.

 

سەبارەت بەوەی ئەو وەزارەتانەی کە سبەینێ مووچەیان دابەش لە گەرمیان مووچە وەردەگرن، بەڕێوەبەری بانکی گەرمیان ڕایگەیاندووە، "هەوڵ هەیە مووچەی ئەوانیش لەکاتی خۆیدا دابەش بکرێت."