گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

وەزیری دارایی بەڕێوەبەرێکی لە کارەکەی دورخستەوە

2022.05.24 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی بەڕێوەبەرێکی لە کارەکەی دورخستەوە

ناس کورد-

لەدوای گیان لەدەستدانی چەند خانەنشینێک لەسەرەی وەرگرتنی مووچەدا، بەڕێوەبەری بانکێک لە سلێمانی، لەلایەن وەزیری دارایی لە پۆستەکەی لادرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕوقیە سەعید، بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ لە سلێمانی لە گروپی تایبەت بە بەڕێوەبەری بانکەکان لە نامەیەکدا نوسیویەتی، "بۆ گشت هاوپیشەکانم لە هەموو بانکەکان، من خواحافیزی لەم گروپە دەکەم و سوپاسی یەک بە یەکتان دەکەم بە هۆی لاچوونم لە پۆستی بەڕێوبەر بە فەرمانی بەڕێز جەنابی وەزیر و درێژە بە کاری وەزیفی خۆم دەدە، لە یەکێک لە بانکەکان".

 

لەماوەی ڕابردوودا سێ خانەنشین لە سەرەی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەکەیان، لەبەردەم بانکی تانجەڕۆی سلێمانی گیانیان لەدەستدا و وەزیری داراییش لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر بەڕێوەبەری بانکەکە پێکهێنابوو.