گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاووڵاتیان لەبارەی لێخۆشبوونی قەرزێک ئاگادار دەکرێنەوە

2022.05.24 - 12:19
App store icon Play store icon Play store icon
هاووڵاتیان لەبارەی لێخۆشبوونی قەرزێک ئاگادار دەکرێنەوە

ناس کورد-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار درێژ ناكرێنەوە و چەند ڕۆژێكی دیكە كۆتایی دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (سێشەممە 24-5-2022) ڕایگەیاند، " دوا وادە بۆ لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزەكانی ئاو، گەشتوگوزار، شارەوانی، شوێنەوار كە لەلای هاووڵاتییانە تاوەكو 6-6-2022، دیاریكراوە و لەم ڕێكەوتە بەدواوە درێژ ناكرێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیە ئەو هاووڵاتییانەی قەرزی حكوومەتیان لایە، لە سێكتەرەكانی ئاو، شارەوانی، گەشتوگوزار و شوێنەوار، پێویستە لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی ماوە، سەردانی دامودەزگەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار و شوێنەوار بكەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكە سوودمەند بن، بە پێچەوانەوە دوای وادەی دیاریكراو، هیچ داشكاندێك نایانگرێتەوە و بڕیارەكەش درێژ ناكرێتەوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاگادار كراونەتەوە لە ماوەی ئەو 12 ڕۆژەی لەبەردەم بڕیارەكەدا ماوە، پێویستە بە هەموو شێوەیەك ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان بكەن كە مامەڵەی گەڕاندنەوەی قەرزەكانیان و سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوون دەكەن، هاوكاری بكرێن و ئاسانكاری پێشكەش بكەن."