ناس کورد-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ئەگەر کێشە دروست نەبێت بە ئەگەرێکی زۆر 5-6-2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت (سێشەممە 24-5-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "ئامادەکاری کراوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج، ئەگەر هیچ کێشەیەک دروست نەبێت، بە ئەگەرێکی زۆر ڕۆژی یەکشەممە 5-6-2022 دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت."
وتیشی، "وەک حکومەت بڕیاری داوە مووچەی ئەم مانگە زووتر دەستپێدەکات، ئەگەر لە یەکشەممەش نەبێت ئەوا ناوەڕاستی هەفتە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، بەڵام بەهەمان میکانیزمی ئێستا دابەشکرنەکە خاو دەبێت."