گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

تەندروستیی جیهانی: ڕەنگە ئاوڵەی مەیمون لە ئاهەنگی بەکۆمەڵی هاوڕەگەزخوازاندا بڵاوبووبێتەوە

2022.05.23 - 21:31
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی جیهانی: ڕەنگە ئاوڵەی مەیمون لە ئاهەنگی بەکۆمەڵی هاوڕەگەزخوازاندا بڵاوبووبێتەوە

ناس کورد-

گەورە ڕاوێژکارێک لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، گومان دەکەن بڵاوبوونەوەی بێ پێشینەی ئاوڵەی مەیمون لە وڵاتانی پێشکەوتوو بەهۆی تێکەڵبوونی سێکسی بووە لە دوو ئاهەنگی گەورەی هاوڕەگەزخوازان لە ئەوروپا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەیڤێد هێیمەن، ڕاوێژکاری ڕێکخراوەکە لە ئاژانسی ئاسۆشییەتد پرێسی (23ی ئایاری 2022) وتووە، ئاوڵەی مەیموون سەرەتا لە وڵاتانی ئیسپانیا و بەلجیکا بڵاوبووەتەوە و "گومان دەکەین، ئەنجامدانی سێکسی بە کۆمەڵ لە نێوان هاوڕەگەزخوازاندا لەو دوو وڵاتە هۆکاری بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە بووبێت".

هێیمەن باسی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە رێگەی برینەوە کرد و وتی: "دەزانین ئاوڵەی مەیموون کاتێک بڵاودەبێتەوە کە پەیوەندییەکی نزیک لەگەڵ بڕینەکانی کەسی تووشبوو هەیە، پێدەچێت پەیوەندی سێکسی هاوکاری زیادبوونی گواستنەکەی کردبێت".


ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەکی مرۆژەڵیە لە ئاژەڵەوە دەکۆێزرێتەوە بۆ مرۆڤ بەتایبەت لە مەیموندا، یەکەم جار لەساڵی 1950 لە دانیمارک لەمەیمونی تاقیگە دواتر لە ساڵی 1970 یەکەم حاڵەت لە مرۆڤدا تۆمارکرا لە وڵاتی کۆنگۆ کە هەمان وڵاتە نەخۆشی تای خوێن بەربونی تێدا تۆمارکرا و دواتر لەساڵی 2003 بەشێوەی پەتا تۆمارکرا، لەوڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەناو ئاژەڵی قرتێنەری جوانی وەکو هامستەر لەمانگی پێنج 2022 جارێکی کە لە ئەمەریکا و بریتانیاو ئوستوالیا بڵاوبۆوە وتائیستا 111 کەس تۆمارکراوە ولە 12 وڵات بڵاوبۆتەوە

 

چۆن توشدەبین؟

رێگای سەرەکی توشبون مرۆڤ بۆ مرۆڤ بریتییە لە رێگای برینی پێست ئەگەر زۆر بچوکیش بێت وهەوەها لەچاوەوە ودەم وماچکردن و لەڕێگەی سێکسیش، هەندێک جار لە رێگەی هەناسە کاتێک لێک نزیکبونی زۆر لەگەڵ کەسی توشبو لەئاژەڵ بۆ مرۆڤ لەرێگەی گازگرتن یان جرنوق لە ئاژەڵی توشبو

 

نیشانه‌كانی چین؟

تا، سەرئێشە، هەستکردن بەهیلاکبون وهەوکردنی گرێلیمفاوییەکان و دواتر دەرکەوتنی زیپکە و تلۆقی بچوک لەسەر دەموچاو کە شێوەکەی وەکو نەخۆشی درکەومێکوتە و دواتر بڵاودەبێتەوە بەهەمو لەش، لە نیشانەکانین.

تلوقەکان ئاوێکی رونی تێدایە دواتر دەبێتە کێم و ئەتەقێت و دەبێتە برین