گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پلاندانانى عێراق وادەیەک بۆ ئەنجامدانى سەرژمێرى دیاریدەکات

2022.05.23 - 16:02
App store icon Play store icon Play store icon
پلاندانانى عێراق وادەیەک بۆ ئەنجامدانى سەرژمێرى دیاریدەکات

ناس کورد-

 

وەزارەتی پلاندانانى عێراق رایگەیاند، تشرینی دووەمی ساڵی داهاتوو وەک وادەیەکی سەرەتایی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان دیاریکراوە، بەڵام ئەو هەنگاوە بۆ حکومەتی نوێ جێهێڵراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاء عەواد كازم سەرۆکى ئاژانسى ناوەندی ئامار لە وەزارەتى پلاندانان بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراقى وت "لەم دواییانەدا، ئامادەکاریی زیاتر کراوە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان، دوای ئەوەی وەزیری پلاندانان پێشنیاری کرد بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری لە تشرینی دووەمی 2023".

 

وتیشى "لە کۆتاییدا ئەوە کاری حکومەتی نوێیە بڕیاری کۆتایی و فەرمی بدات لەسەر جێبەجێکردنی”.

  

زیاء عەواد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "وەزارەت لەڕێگەی ئەو بودجەیەى بۆی تەرخانكراوە، پێداویستییە داراییەكانی مسۆگەر كردووە، کارکردنیش لە ئارادایە بۆ دابینكردنی سەرجەم بابەتە تەكنیكی و لۆجستییەكانی پەیوەست بە ئامادەكردنی كەلوپەلەكان، هەروەها ڕاهێنانی ئەو كادیرانەی بەشدارن لە ئەنجامدانیدا".

 

جەختیشیکردەوە "وەزارەت بڕیاریداوە پرسیارى تایبەت بە نەتەوە کە لە ساڵی 2009 مشتومڕی بەرفراوانی لێکەوتەوە و رێگری لە بەڕێوەچوونی کرد لە سەرژمێری داهاتوو بسڕێتەوە بۆ ئەوەی سەرژمێرییەکە لە بەسیاسیکردن دوور بکەوێتەوە".

 

دوایین سەرژمێری دانیشتووان لە ساڵی 1997 لە وڵات ئەنجامدرا و بەدرێژایی ساڵانی دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام لە ساڵی 2003، هێزە سیاسییەکان ڕازی نەبوون لەسەر ئەنجامدانی سەرژمێری نوێ.