گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وادەى دابەشکردنى بەشەئاردى مانگى یەک دیاریکرا

2022.05.23 - 14:23
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى دابەشکردنى بەشەئاردى مانگى یەک دیاریکرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى بازرگانى هەرێم وادەى دابەشکردنى بەشەئاردى مانگى یەکى راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە دوو ڕۆژی داھاتوو بەشە ئاردی مانگی یەک دابەش دەکرێت بەسەر بریکارەکاندا کە لە ئاشەکان تاقیکردنەوەی بۆ کراوە و جۆرێکی باش و بە پێزە بۆ نان.

 

پێشتر وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم رایگەیاند، بۆ چارەسەرى پرسى بەشە خۆراکى مانگانە و گەنمى جوتیاران، چ بە سەردان چ بە نوسراو و تەلەفۆن پەیوەندیان بە وەزارەتى بازرگانى عێراقەوە کردوە و بەڵێنمان وەرگرتوە کە گرفت و دواکەوتن رونەداتەوە.