ناس کورد-
لە سنوری قەزای بەردەڕەشی سەربە پارێزگای دهۆک ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا کە خاوەنی پێنج منداڵ بوون، پۆلیس دەڵێت، بکوژەکە هەڵهاتووە و بەدوایدا دەگەڕێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك (دووشەممە 23-5-2022) ڕایگەیاند، "شه‌وی رابردوو له گوندی نه‌زراوه له سنوری قه‌زای به‌رده‌ش له پارێزگای دهۆك، پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت و دوای روداوه‌كه‌ش هه‌ڵهاتووه و هێزه‌كانی پۆلیس به‌دوای تاوانباره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، ئه‌و ژنه‌ی كوژراوه ته‌مه‌نی 30 ساڵه و دایكی پێنج منداڵه، روداوه‌كه‌ش دوای ئه‌وه رویداوه كه له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا شه‌ڕیانكردووه و پاشان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژراوه.