گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامار

حکومەتى هەرێم 54 موڵكى کۆمپانیا و بازرگانانى خستە موزایەدەوە

2022.05.23 - 13:23
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم 54 موڵكى کۆمپانیا و بازرگانانى خستە موزایەدەوە

ناس کورد-

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان لەرێگەى بەڕێوەبەرایەتی "جێبەجێكردنی دووی هەولێر" ەوە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانى  لە کۆمپانیاکان و گەورە بازرگانان (54 ) موڵكی  خستووەتە موزایەدەوە و  (50) موڵكی وەزارەتی داراییشى لە بری قەرز وەرگرتووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى فەرمى حکومەتى هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی "جێبەجێكردنی دووی هەولێر"  یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی "فەرمانگە دادیەكان"ی سەر بەوەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵی ٢٠٢٠ دامەزرێنراوە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی حکومی. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ‏‎لە سەرەتای کارەکانیانەوە لەوەزارەتی داراییەوە بەگشتی،  لە قەرزی بانکەكانەوە بەتایبەتی دەستی پێکردووە، لە ماوەیەکی  كورتدا  (54 ) موڵكیان  خستۆتە موزایەدەوە  و  (50) موڵكی وەزارەتی داراییشیان، لە بری قەرز وەرگرتۆتەوە،  (4) موڵكیش  فرۆشراون و داهاتەكانیان بۆ وەزارەتی دارایی گەڕێنراونەتەوە.  ئێستا (39) موڵكی تر لە موزایەدەن كە ئامادەنەبوون قەرزی حكومەت لەكاتی خۆیدا بدەنەوە . 

 

بەپێی پێگەکە، ‏‎ئەوەش لەچوارچێوەی یاسا و بەرنامەی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كابینەی نۆیەمە، لەبەر زۆری دۆسیەكانی جێبەجێكردن و كاریگەری لەسەر پەككەوتن و دواكەوتنی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگاكان و دیكۆمێنتەكانی جێبەجێكردن بۆپاراستنی مافی حكومەت و هاووڵاتی،  بڕیاری كردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە درا. 

 

بەر لە کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، قەرزی حکومەت لەلای کۆمپانیاکان و گەورە بازرگانەکان، بەشێوەیەکی جیاوازتر وەرگیراوەتەوە کە پارێزگار و قایمقامەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان،  هەریەكە و بەگوێرەی شوێن و پسپۆری خۆیان، دەسەڵاتیان هەبووە كە ئەو داهاتانە كۆبكەنەوە،  ئەمەش وایكردبوو پەرش وبڵاوی و ناڕێکییەک هەبێت، چونکە نەدەتوانرا كۆنترۆڵ بكرێ، بەڵام ئێستا توانراوە ڕێكخستن و یەكخستنەوە و گێڕانەوەی ئەو قەرزانە باشتر و ئاسانتر بێت.، ئەوەش بەپێی پێگەى فەرمى حکومەت.