گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکاری نوێ

خۆڵبارینى چڕ لەئاسمانى دوو ناوچە دەمێنێتەوە

2022.05.23 - 13:12
App store icon Play store icon Play store icon
خۆڵبارینى چڕ لەئاسمانى دوو ناوچە دەمێنێتەوە

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسى رایگەیاند، چڕى خۆڵبارین کە پێشتر پێشبیندەکرا بۆ هەموو ناوچەکان، لەئێستادا بۆ زۆربەی ناوچەکان نەماوە و تەنھا لەسەر ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک ماوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا (23-5-2022) ئاماژەى بەوەکردووە، "لە ئێستادا خێرای با بەرادەیەکی بەرچاو چالاکبووە و کاریگەری چڕی خۆڵبارینەکە لەناوچەکانی رۆژئاواوە نزیک دەبێتەوە لەناوچەکانمان کە بەشێوەیەکی گشتی لە کاتەکانی ئایندەدا دەستپێدەکات لە سەر سنوری سەنتەری پارێزگای ھەولێر و کەرکوک و سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان".

 

دەشلێت "کاریگەری شەپۆلەکە جگە لەسەنتەری شاری ھەولێر بۆ ناوچەکانی سنوری پارێزگاکە و سنوری پارێزگای دھۆک کەمبووەتەوە، لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و گەرمیان کاریگەری چڕتر ئەبێت بەڕاورد بەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە".

 

بەپێى پێشبینى ئەو شارەزایە، ئەو چڕیەی لەپێشوودا پێشبینی دەکرا بۆ زۆربەی ناوچەکان نەماوە و تەنھا لەسەر ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک ماوەتەوە کە تا کاتەکانی ئەمشەو کاریگەری ئەبێت و لەبەرەبەیاندا سبەی ئاستی خۆڵبارینەکە کەم دەبێتەوە.

 

May be an image of map