گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سلێمانی؛ خانەنشینێک لە سەرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستدا

2022.05.23 - 11:58
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ خانەنشینێک لە سەرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستدا

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە پیاوێکی خانەنشینی تەمەن 75 ساڵ لەبەردەم بانکی بەختیاری لەکاتی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢، (دووشەممە 23-5-2022) بە "ناس کورد"ی وت، " بەیانیی ئەمڕۆ پیاوێک بەناوی (عەلی مەجید حەمەئەمین) کە تەمەنی 75 ساڵ بووە، لە بانکی بەختیاری لە کاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەکەی گیانی لەدەستدا”.

 

وتیشی، "لەئێستادا تەرمەکەی گوازراوەتەوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادوەری بۆ ئەوەی هۆکاری راستەقینەی گیان لەدەستدانەکەی دەستنیشان بکرێت”.