گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

وادەی کۆتاییهاتنی خۆڵبارین لە هەرێم ڕاگەیەنرا

2022.05.23 - 10:52
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی کۆتاییهاتنی خۆڵبارین لە هەرێم ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

جێگری بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە ڕۆژی چوارشەممە کۆتایی دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەوهەر حەمەلاو، جێگری بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی (دووشەممە 23-5-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلی خۆڵبارین لە زۆربەی ناوچەکان چڕ دەبێتەوە و تاوەکو سبەی شەو سێشەممە بەردەوام دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە پاشنیوەڕۆی ئەمرۆدا پێشبینی دەکرێت ئاستی بینین بۆ 200 مەتر کەم ببێتەوە." 

 

وتیشی، "بەگوێرەی پێشبینییەکان سبەی شەو کاریگەری شەپۆلەکە کەم دەبێتەوە و ڕۆژی چوارشەممە کۆتایی دێت." 


زیاتر بخوێنەرەوە: بەهۆی خۆڵبارینەوە لە هەرێم بڕیارێک دەرکرا