ناس کورد-
حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەرژەوەندی مامۆستا و قوتابیان لە ھەر یەک لە ئیدارەکانی سۆران و زاخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سۆران و زاخۆ دەکرێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم (دووشەممە 23-5-2022) ڕایگەیاند، " لە چوارچێوەی گرنگیدان و بۆ بەرژەوەندی گشتیی و ئاسانکاری ڕاپەراندنی ئیش و کارەکان لە سنوری ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بۆ زیاتر گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە و خزمەتکردنی مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە و قوتابیان بە گشتی، لە ھەر یەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران و زاخۆ دەکرێنەوە."