گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەک لە کەشناسیی هەرێمەوە لەبارەی شەپۆلی خۆڵبارین

2022.05.23 - 10:17
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک لە کەشناسیی هەرێمەوە لەبارەی شەپۆلی خۆڵبارین

ناس کورد- 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، شەپۆلی خۆڵبارین تاوەکو پاسنیوەڕۆی سبەینێ بە چڕی بەردەوام دەبێت و لەئێوارەی سبەینێوە کاریگەرییەکەی کەم دەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 23-5-2022، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم خۆڵبارین دەبێت و هەندێک کات مەودای بینین بۆ یەک کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە. 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ سێشەممە 24-5-2022، شەپۆلی خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ئێوارەدا کاریگەرییەکەی کەم دەبێتەوە. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: لە هەرێمی کوردستان زەنگی مەترسی لێدرا