ناس کورد-
بەیانیی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمارکرد و لەئێستا بەرمیلێک خاوی برێنت لە سەروو 113 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ دووشەممە 23-5-2022، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 113 دۆلار و 10 سەنت و نرخەکەی بەڕێژەی زیاتر لە 1% بەرزبووەوە.
هاوکات بەرمیلێک نەوتی جاوی ئەمەریکی لە سەروو 112 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بەهەمانشێوە نرخەکەی زیاتر لە 1% بەرزبووەتەوە.