ناس کورد-
بەهۆی چڕەی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی بەغدا و بەشێک لە ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە، فڕۆکەخانەی بەغدا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا فڕۆکەخانەی بەغدا (23-4-2022) ڕایگەیاند، "بەهۆی ئەوە شەپۆلە خۆڵبارینە چڕەی ناوچەکەی گرتووەتەوە گەشتەکانمان بۆ ماوەیەکی کاتی و تا کاتێکی نادیار ڕادەگیرێت."
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە و بڕیارە بگاتە هەرێمی کوردستانیش.
زیاتر بخوێنەرەوە: کەشناسی هەرێم زانیارى نوێ لەبارەى شەپۆلى خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە