گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لیزا كاكەیی: كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی كەشی سیاسی هێور كردەوە

2022.05.22 - 22:14
App store icon Play store icon Play store icon
لیزا كاكەیی: كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی كەشی سیاسی هێور كردەوە

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى پارتى رایگەیاند، کۆبوونەوەى هەفتەى رابردوو بە دەستپێشخەری سەرۆکی حکومەت  سەرەتایەک بوو بۆ بەرەوباشتربردنی دۆخی سیاسی و لەیەک نزیک بوونەوەی لایەنەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیزا كاكەیی (22-5-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا نوسیویەتى "سەرۆکی حکومەت لە هێوڕکردنەوەی کەشی سیاسی کاریگەری ئەرێنی هەبووە. کۆبوونەوەی ڕۆژی 17/5/2022 کە لەسەری بڵند بەڕێوەچوو، بە چەند بڕیار و ڕێککەوتنێکی بەرهەمدار کۆتایی هات و گرنگترینشیان ئەو بڕیارانەی کە پەیوەندیان بە دۆخی دارایی هەرێم بەگشتی و دۆخی دارایی سلێمانی بەتایبەت هەبوو". 

 

دەشڵێت "دوای کۆبوونەوەکە کەشێکی لەبار ڕەخسا و دەرفەتێکی تر هاتە پێش بۆ لێک تێگەیشتن، بۆ ئێستاش هەموومان لە چاوەڕوانی یەک دەنگی و یەک ڕیزیداین بەڵام بێگومان ئەمجارەیان یەک ڕیزییەکی ڕاستەقینە کە لە ئاستی عێراقدا هێزی بەرگریکردنی لە مافە دەستورییەکانی هەرێم هەبێت و لە ئاستی نێوخۆیشدا پاڵپشتی هەنگاو و بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم بێت".

 

بەوتەى لیزا كاكەیی، هەنگاوی دواتر گرنگیدانە بە پتەوکردنی پەیوەندییە دەرەکی و نێودەوڵەتییەکان، هەر بۆیە دوای ئەوەی هەوڵەکانی مەسرور بارزانی بۆ هێوڕکردنەوەی دۆخی نێوخۆیی سەرکەوت سەردانییەکانی بۆ دەرەوە دەستپێکرد و یەکەم وێستگەش داڤۆسە.

 

قسەکانى لیزا کاکەیی هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەکانى سەردانى ئەمڕۆى نێچیرڤان بارزانى بۆ سلێمانى و کۆبوونەوەى لایەنەکان بەئامانجى "یەکخستنى لایەنە کوردییەکان و چارەسەرى کێشەکان بە گفتوگۆ".