گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق و ئوردن بە نیازن ڕێککەوتنێک واژوو بکەن لە بارەى ئاڵوگۆڕى زیندانییەکانەوە

2019.07.28 - 17:25
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق و ئوردن بە نیازن ڕێککەوتنێک واژوو بکەن لە بارەى ئاڵوگۆڕى زیندانییەکانەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- عێراق و ئوردن لەهەوڵى ئەوەدان ڕێککەوتنێک واژوو بکەن بۆ گۆڕینەوەى زیندانیانى هەردوو وڵات کە لاى یەکترن، ئەوەش بەگوێرەى پێوەرە نێودەوڵەتییە تایبەتەکانى بوارى مافى مرۆڤ. . لەکاتى پێشوازیکردن لە منتەسەر زەعبى، باڵوێزى ئوردن لەلایەن وەزیرى دادى عێراقەوە، باس لە هەماهەنگى هەردوو وڵات کرا لە زۆربەى بوارەکاندا، لەنێویشیاندا واژوو کردنى ڕێککەوتنێک بۆ ئاڵوگۆڕى زیندانەکانى هەردوو وڵات کە لاى یەکترن، ئەوەش بەگوێرەى پێوەرە نێوەوڵەتییەکانى بوارى مافى مرۆڤ، وەک لە ڕاگەیەندراوى کۆبوونەوەکەدا هاتووە. . فاروق ئەمین شوانى وەزیرى دادى عێراق، لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەى بەوەکردووە: "حکومەتى عێراق سورە لەسەر گەشەپێدانى پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەو وڵاتەدا لە هەموو بوارەکان". . باڵوێزى ئوردنیش پاڵپشتى وڵاتەکەى بۆ عێراق لە هەموو بوارەکاندا دەربڕیوە، بەتایبەت لەو بوارانەى پەیوەندییان بە بەرژەوەندى گەلى هەردوو وڵاتەوە هەیە، جەختیش لە ئاڵوگۆڕى زانیارى و پسپۆڕى کراوەتەوە لەبوارى یاسایی و دادوەرییەکاندا. . .