ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووی هەولێر داوا لە ئەنجومەنى وەزیران دەکات ژمارەیەك فەرمانبەرى بەشێوەی گرێبەست بۆ دابمەزرێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئازاد رۆستەم بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگە دادیەكانی سەربە وەزارەتی داد لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەری وەزارەتی داد وتى "بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانی بەڕێوبەرایەتی جێبەجێکردنی دووی هەولێر، پێویستمان بەژمارەیەك فەرمانبەر هەیە، بۆئەم مەبەستەش داوامان لەئەنجومەنی وەزیران كردووە، ژمارەیەك فەرمانبەرمان بۆدامەزرێنن بەشێوەی گرێبەست".
وتیشى "لەهەمان كاتدا گشتاندنێكمان كردووە لەڕێگەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە داوامان لە هەموو وەزارەتەكان كردووە هەر فەرمانبەرێك لەپسپۆڕییەكانی (یاسا، ژمێریاری، ئایتی، كۆمپیوتەر و كارگێڕی ) بیەوێ بگوازرێتەوە بۆسەر میلاكی وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگە دادیەكان / جێبەجێكردنی دووی هەولێر، دەتوانن لەڕێگەی فەرمانگەكانیانەوە داوای گواستنەوە بكەن و ئێمەش ئاسانكاری تەواویان بۆدەكەین" .