گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسى پارتى و یەکێتى دەکات

یەکەم لێدوانى نێچیرڤان بارزانى دواى کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان لەسلێمانى

2022.05.22 - 19:07
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانى نێچیرڤان بارزانى دواى کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان لەسلێمانى

ناس کورد-

 

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتى باشترە لە جاران و شەڕى راگەیاندن کەمتر بووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانى دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتى لە سلێمانى لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان (22-5-2022) لەبارەى پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتى یەوە وتى "پەیوەندییەکان باشترە لە جاران شەڕى ئیعلامى لە فەیسبوک زۆر کەمتر بووەتەوە و هیوادارین نەمێنێت".

 

وتیشى "دەبێت لەسەر مێزى گفتوگۆ دابنیشین و کێشەکان چارەسەر بکەین، داهاتوومان هەر ئەوەیە کە پێکەوەین لەگەڵ هەموو لایەنەکان".

 

لەبارەى کێشەکان لەگەڵ بەغدا، نێچیرڤان بارزانى جەختیکردەوە کە پێویستە کێشەکان لەسەر بنەماى دەستور چارەسەر بکرێن.

 

وتیشى نامەیەکى نوسیوە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چارەسەرى کێشەى هەڵبژاردن و کێشەکان لەگەڵ بەغدا.