ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى دەوڵەتى یاسا بەسەرۆکایەتى نورى مالیکى رایگەیاند، ئاماژەى رێککەوتنى نێوان پارتى و یەکێتى دەرکەوتووە بۆ یەکلاکردنەوەى پۆستى سەرۆککۆمار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
داخل رازى (22-5-2022) بە ئاژانسى هەواڵى نیشتیمانى عێراقى وت "چارەسەرى کێشەى ناو ماڵى کوردى بەشێکى گەورەیە لە چارەسەرى بنبەستى سیاسی و لەئێستادا ئاماژەى رێککەوتنى نێوان پارتى و یەکێتى دەرکەوتووە بۆ یەکلاکردنەوەى پۆستى سەرۆککۆمار".
وتیشى "رێککەوتنەکە زۆرباش دەبێت بۆ پڕۆسەى سیاسی و هیوادارین ئەو لێکتێگەیشتنانە لەهەرێمەوە بگوازرێتەوە بەغدا و کۆتایی بە بنبەستى سیاسی بهێنرێت".
داخل رازى باسى لەوەشکرد، دەستوەردان و نێوەندگیریی دەرەکى بەروونى دەبینرێت بۆ نزیککردنەوەى پارتى و یەکێتى لەپێناو یەکلاکردنەوەى پۆستى سەرۆککۆمار.