کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- كۆمپانیایه‌كى ژاپۆنى ئامێرێكى بچوكى داهێناوه، هاوشێوه‌ى ئامێرى فێنكه‌ره‌وه (ته‌برید) پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زێنێت و له‌لاشه‌ى مرۆڤیش‌دا هه‌ڵده‌گیرێت. . ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانیاى ئاشكراى كردووه، كۆمپانیاى سۆنى ژاپۆنى ئامێرێكى داهێناوه كه زۆر گونجاوه بۆ لاشه‌ى مرۆڤ و فێنكهرهوهیه هاوشێوه‌ى ته‌برید و له‌لاشه‌ى مرۆڤدا هه‌ڵده‌گیرێت. . ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، ئامێره‌كه هاوشێوه‌ى كارتێكى بانیكى گه‌وره‌یه و كێشه‌كه‌شى 85 گرامه و پێیده‌وترێت Reon Pocket، جگه له‌وه‌ى ده‌توانێت پله‌ى گه‌رمى بۆ ئاستى 13 نمره‌ى سه‌دى دابه‌زێنیت و هاوشێوه‌ى فێنكهرهوە بێت، تواناى ئه‌وه‌شى هه‌یه پله‌كانى گه‌رما بۆ 8 پله‌ش به‌رزبكاته‌وه و به‌وه‌ش گه‌رمیش ده‌به‌خشێت له‌زستاندا. . ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هێشتا ئه‌و ئامێره نه‌كه‌وتووه‌ته بازاڕەكانى جیهانه‌وه و ته‌نها له ژاپۆندا هه‌یه و نرخه‌كه‌شى ده‌گاته 141 جونەیى ئهستهرلینى و به‌سیستمى ئه‌ندرۆید كار ده‌كات و دوو كاتژمێژ شه‌حن ده‌كرێت بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر ده‌توانێت كار بكات. . ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، ئه‌و ئامێره بێزارى مرۆڤ به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوه له‌نێو قه‌ره‌باڵغى میترۆكاندا كه‌مده‌كاته‌وه و هه‌ره‌وه‌ها به‌سودیشه بۆ گه‌ڕانى مرۆڤ لهكهشو هه‌وای ساردى زستاناندا. https://youtu.be/2dlzdZlbq2Q .