گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

لەتیف شێخ مستەفا لەبارەى سکاڵا و دەستگیرکردنی کامیار سابیر ڕوونکردنەوە دەدات

2022.05.22 - 16:28
App store icon Play store icon Play store icon
لەتیف شێخ مستەفا لەبارەى سکاڵا و دەستگیرکردنی کامیار سابیر ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

ئەمڕۆ كامیار سابیری نووسەر لە بنكەی پۆلیسی سەرچنار لە سلێمانی دەستگیرکرا و بڕیارە تاوەكو ڕۆژی 29ی ئایاری 2022 لە بەندیخانە ڕابگیرێت و دواتر بڕیار لە چارەنووسی بدرێت، ئەوەش بەهۆی سکاڵایەکی لەتیف شێخ مستەفا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەتیف شێخ مستەفا لە ڕوونکردنەوەیەکدا (22ی ئایاری 2022) دەڵێت، "کامیار سابیر ساڵ و نیوێک لەمەوبەر وتارێکی نوسی کۆمەڵێک قسەی دایە پاڵ بەندە گوایا من کەسێکی تائیفی و شۆڤێنی و چی و چیم گوێم نەدایە، چونکە دەچنە خانەی ڕەخنەوە، وەک چۆن مافی ڕەخنەگرتنم ھەیە لە خەڵک، خەڵکیش مافی ئەوەی ھەیە ڕەخنەم لێ بگرێ ئەگەر ناراستیش بێ، دوای ماوەیەک دوبارە وتارێکی تری نوسی سەرەڕای دوبارەکردنەوەی ئەو قسانە تۆمەتیشی بۆ ھەڵبەستم گوایا من گەندەڵم و موچەی خانەنشینی حاکمی لە ھەرێم و موچەی خانەنشینی بەغداشم ھەیە."


لەتیف شێخ مستەفا دەشڵێت، "نەمویست وەڵامی بدەمەوە، چووم لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار سکاڵام لەسەر تۆمار کرد، وتم کەی ھاتەوە و ئسپاتی کرد من داوای لێ بوردن لە ھەموو خەڵک دەکەم، ئەگەریش ڕاست نییە نابێ لە ژێر سێبەری ڕەخنەگرتن ڕەش و سپی تێکەڵ بکرێت و تۆمەت بۆ خەڵکی دروست بکرێت."


باس لەوەشدەکات کە "زانیم لە کوردستانە، ژمارەی تەلەفۆنەکەیم دەسکەوت و دام بە بنکەی پۆلیس و ئەوانیش داویانە بە دادوەر، نیوەرۆ زانیم دادوەر تەوقیفی کردوە".


"تەنھا لەسەر ئەوە سکاڵام لێ کردوە، ئەگەر ڕاستە با بیسەلمێنێ و من داوای لێ بوردنی لێ دەکەم، ئەگەر ڕاستیش نییە دەبێت سزای تۆمەت ھەڵبستن وەربگرێ، یان داوای لێبوردن بکات منیش دەچم سکاڵاکەم دەکێشمەوە".