گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو بۆ سەرۆكی هەرێم: لەوە زیاتر هاوڵاتیان بێ هیوا مەكەن

2022.05.22 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو بۆ سەرۆكی هەرێم: لەوە زیاتر هاوڵاتیان بێ هیوا مەكەن

ناس کورد-

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی لە پێشوازی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "نەوەكانی داهاتوو چیتر بەرگەی ئەو دۆخە شڵەژاوە ناگرن" و داوای کرد "لەوە زیاتر هاوڵاتیان بێ هیوا مەكەن".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، 22ی ئایاری 2022، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن لە بارەگای نوسینگەی خۆی لە شاری سلێمانی پێشوازیكرد لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كە پێكهاتبون لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفای سەید قادر جێگرانی سەرۆكی هەرێم.

لە کۆبوونەوەکەدا "گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا."


سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئاماژەی بەوەدا كە "هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و نەوەكانی داهاتوو چیتر بەرگەی ئەو دۆخە شڵەژاوە ناگرن، نائومێدی هاوڵاتیان و گۆڕنكارییەكانی عێراق و ناوچەكەش ئەوە دەخوازێت كە بەرپرسان بیر لە داهاتووی هەرێم بكەنەوەو بە یەكڕیزی ڕوبەڕوی گرفت و تەحەدیەكان ببنەوە، چونكە چ لەڕوی ناوخۆیی و چ لە ڕوی نێودەوڵەتیەوە هەرێم لەمەترسیدایە و هۆكاری سەرەكیش ململانێ و بێباكی هێزەكانی دەسەڵاتە."


سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەدا كە "بەمەبەستی ڕەواندنەوەی گرژیەكان و دروستكردنی هاوهەڵوێستی نێوان لایەنە سیاسیەكان سەردانی سلێمانی كردوەو داواشی لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین و سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كرد كە وەك هەمیشە ڕۆڵی خۆیان لە پرۆسەی ئاشتەوایی و چاكسازیدا بگێڕن."