گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگای فیدڕاڵی لەبارەى سکاڵای نادەستوریبوونی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا

2022.05.22 - 13:08
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدڕاڵی لەبارەى سکاڵای نادەستوریبوونی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا

ناس کورد-

وریا سەعدی، ڕاوێژکاری یاسایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دادگای فیدڕاڵیی عێراق سکاڵایەکی ڕەتکردەوە لەسەر نادەستوریبوونی دەرکردنی یاسا لە پەرلەمان کوردستان بە پاساوی نەبوونی دەستوور لە هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وریا سەعدی لە لێدوانێکی تایبەت بە ناس کورد (22ی ئایاری 2022) ڕایگەیاند، عودەی عەواد کازم، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی فەتح سکاڵایەکی لە دادگای فیدڕاڵی تۆمارکردبوو دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتییەکانی هەرێم، پەرلەمان و حکومەت و دەڵێت، "هەموو ئەوانە دژی دەستوری عێراقن."

 

عودەی عەواد لە سکاڵاکەدا باس لەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان هێشتا دەستوری نییە، بۆیە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەریی هەرێمی دژی دەستوری عێراقن، بە تایبەت پەرلەمانی کوردستان و ئەو یاسایانەی دەریان دەكات.

 

راوێژكاری یاسایی پەرلەمانی كوردستان جەختی کردەوە کە لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دادگای فیدڕاڵی سکاڵاکەی ڕەتکردووەتەوە.