گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

نێچیرڤان بارزانی ناوی بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی هێنا: خەڵک بێ ئومێد بوون

2022.05.22 - 12:40
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی ناوی بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی هێنا: خەڵک بێ ئومێد بوون

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی ناوی بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی هێنا و ڕایگەیاند، خەڵک بێ ئومێد بووە چونکە "هەموو ناکۆکییە سیاسییەکان لە هەرێم ڕاستەوخۆ کار لەسەر ئاسایش و دەروونی هاووڵاتییان و بازاڕ و بازرگانی و کەسابەتی خەڵکی ئەم وڵاتە دەکات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانی لە وتارێکدا لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی 6ی ئەفسەران و خولی 16ی پێشمەرگە لە کۆلێژی سەربازیی 3ی قەڵاچوالان (22ی ئایاری 2022) وتی، "گڕ و تینێکی تازە دەخەنە نێو ریزەکانی پێشمەرگەوە" و داوای کرد "پەلە بکرێت لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەستی حیزب لەسەر پێشمەرگە هەڵبگیرێت."



نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "بۆ پاراستنی شانازی و رێز و خۆشەویستیی پێشمەرگە، دەبێت یەکبخرێتەوە،" دەشڵێت، یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، "پێویستی بە کار و هەنگاوی خێرا و بەمتمانە هەیە." داوای لە پارتی و یەکێتی کرد کە "دەستی حیزب لەسەر پێشمەرگە هەڵبگرن."



سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بۆئەوەی چاکسازی و یەکخستنی پێشمەرگە جێبەجێ بکرێت، دەبێت پارتی و یەکێتی بە باوەڕ و بێ پەشیمانبوونەوە بڕیار بدەن، کە دەستی حیزب لەسەر پێشمەرگە هەڵبگرن، دەبێت کۆتایی بە دەستتێوەردانی حیزبی لەناو کاروباری پێشمەرگەدا بهێنن، بەو شێوەیە چاکسازی و یەکخستنی راستەقینەی پێشمەرگە دەستپێدەکات و سەردەکەوێت، ئەگەرنا لەگەڵ هەموو ناکۆکییە سیاسییەکاندا ئەوەی جێبەجێش کراوە هەڵدەوەشێتەوە."

یەکنەخستنی پێشمەرگە و هێز و دامەزراوە ئەمنییەکان بە گوتەی نێچیرڤان بارزانی، "وایکردووە، هەموو ناکۆکییە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان راستەوخۆ کار لەسەر ئاسایش و دەروونی هاووڵاتییان و بازاڕ و بازرگانی و کەسابەتی خەڵکی ئەم وڵاتە بکات، وایکردووە خەڵک چاوەڕوانی لەتبوونی هەرێمی کوردستان و تەنانەت شەڕیش بکەن، کە بە خۆشحاڵییەوە لەکاتی ناکۆکییە هەرە سەختەکانیشدا من هەمیشە ئەوەم زۆر بە دوور بینیوە، بەڵام نیگەرانی و مەترسی و هەستیاریی خەڵکی کوردستان دەبێت بۆ ئێمە جێگەی بایەخ بێت."

 

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، پاراستنی سەروەریی عێراق لە بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتییەکی عێراقە و گوتیشی، پێشمەرگە پەرلەمان و چەند دامەزراوەیەکی عێراقی پاراستووە.

نێچیرڤان بارزانی داوای لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق کرد، "وەکو لە دەستووری عێراقدا هاتووە، وەکو بەشێک لە سیستمی بەرگریی عێراق تەماشای هێزی پێشمەرگە بکەن و پێداویستییەکانی پێشمەرگە دابینبکەن و پەلەبکرێت لە دەستبەکاربوونی هەردوو لیوای هاوبەش، کە بڕیاری لێدراوە بۆئەوەی رێگە لە بەهێزبوونی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان بگرێت."