گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مستەفا چاوڕەش: لەدوای ئەو هەمووە ئازار و کیمیاباران و ئەنفالە هێشتا شەڕە دەنوکمانە

2022.05.22 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا چاوڕەش: لەدوای ئەو هەمووە ئازار و کیمیاباران و ئەنفالە هێشتا شەڕە دەنوکمانە

ناس کورد-

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، "ئێمە ئەو هەموو ئازار و ئەنفال و کیمیابارانەمان بینی کەچێ ئێستا هاتووینەتەوە شەڕە دەنوکمانە". 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا چاوەڕەش کە هاوکات فەرماندەی هێزەکانی یەکەی حەفتای یەکێتییە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (22ی ئایاری 2022) وتی، سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی "هه‌نگاوێكی پیرۆزه‌ و ئێمه‌ هه‌مومان ئه‌م هاتنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێرو خۆشی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌مو گرفته‌ی له‌ كوردستان له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌یه‌".



وتیشی، "هاتنی كاك نێچیرڤان خۆی له‌ خۆیدا هه‌نگاوێكی پیرۆزه‌ و ئێمه‌ هه‌مومان ئه‌م هاتنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێرو خۆشی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌مو گرفته‌ی له‌ كوردستان له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان".



ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمه‌ كێشه‌مان زۆره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و عێراقه‌ی كه‌ چاوی به‌ كوردستان هه‌ڵنایه‌ و هه‌زار و یه‌ك كێشه‌مان بۆ دروستده‌كه‌ن و پێویسته‌ ئێمه‌ له‌جیاتی ناكۆكی لیستێك له‌ملاو لیستێك له‌ولا به‌ یه‌كڕیزی بڕۆن بۆ به‌غدا بۆ داواكاریه‌كانمان".

 

له‌باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، مسته‌فا چاوڕه‌ش وتی، "زۆر هه‌نگاومان ناوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ كاری یه‌ك رۆژ و دو رۆژ نیه‌ و ئێمه‌ له‌ ساڵانی 2006 و 2007ه‌وه‌ كۆده‌بینه‌وه‌ و توانیومانه‌ 14 لیوا یه‌كبخه‌ین، ده‌بێت هه‌مو كوردستان یه‌ك له‌شكری هه‌بێت".