ناس کورد-
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سلێمانی دەکات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەکگرتوو و کۆمەڵ کۆدەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچیرڤان بارزانی له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سلێمانی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ده‌رچووانی خولی16ی كۆلێژی سه‌ربازیی قه‌ڵاچوالان ده‌كات و له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له ده‌باشان كۆده‌بێته‌وه.
بڕیارە نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گرنگ له باره‌ی ڕه‌وشی ھه‌رێم و عێراق تاوتوێ بکەن.
بڕیاریشه دواتر نێچیرڤان بارزانی به جیا له‌گه‌ڵ ھه‌ریه‌ك له سه‌ڵاحه‌دین به‌ھادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی و عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كۆبێته‌وه.