گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەک بۆ گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم

2022.05.21 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم

ناس کورد-

بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی ھەرێم ئەمساڵ گەنمی جوتیاران دەکڕێتەوە، بەھەمان ئەو نرخەی حکومەتی عێراق دەیکڕێت، دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ گەنم باشتر بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێژین سدقی، بەڕێوەبەری چاندن و بنەتۆ لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (شەممە 21-5-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "ئەم ھەفتەیە لە ھەولێر دەست بە وەرزی دروێنە دەکرێت و سەرەتاش جۆ دەدورێت، بەرھەمی ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت لە ساڵی رابردوو زیاتر بێت، چونکە ئەمساڵ بەرھەم لە ساڵی رابردوو باشترە، ساڵی رابردوو ٢٦٠ ھەزار تەن بوو، بەڵام چاوەڕێ دەکەین بەرھەم باش بێت و لەوە زیاتر بێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمساڵ حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی حکومەتی عێراق گەنم لە جوتیاران دەکڕێت، مەبەست لە کڕینی ئەو گەنمەش بۆ ئەوەیە کە لەناوخۆ بەکار بھێندرێت و بکرێتە گەنم بۆ زیادکردنی بەرھەمی ناوخۆ، کە ئەوەش ھەنگاوێکی باش و گرنگە، چونکە کارگەمان ھەیە بۆ بەرھەمھێنانی ئاردی خۆماڵی".