ناس کورد-
بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی باشیک لە هەرێمی کوردستان بۆردومان کرا و تاوەکو ئێستا بە فەرمی زیانەکان دیار نین، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو لەنێو سەربازانی تورکیادا هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمشەوی شەممە 21-5-2022، بنکەی سەربازیی زێلکان لە سنوری نەینەوا کران کە سەربازانی سوپای تورکیا تێیدا جێگیرن کرایە ئامانج و دەنگی تەقینەوەی گەورەی تێدا بیسترا.
هەرچەندە هێشتا دیارنییە، هێرشەکە لەڕێگەی مووشەکەوە بووە یاخود فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، بەڵام بەگوێرەی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، لە هێرشەکەدا سوپای تورکیا زیانی گیانیی هەیە.