گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

عەلی باپیر لەبارەی ’’ناڕازیبوونی چەند سەرکردەیەکی حزبەکەی’’ بڕیاری دا

2022.05.21 - 22:09
App store icon Play store icon Play store icon
عەلی باپیر لەبارەی ’’ناڕازیبوونی چەند سەرکردەیەکی حزبەکەی’’ بڕیاری دا

ناس کورد-

 دەستلەكاركێشانەوەی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی باڵای رەتكردەوە كە لە ماوەی پێشوودا داوای دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆكی كۆمەڵ كردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 21-5-2022، بەسەرپەرشتیی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵ، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەشاری سلێمانی ئەنجامدا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆمەڵ، "لە كۆبوونەوەكەدا مامۆستا عەلی باپیر باسی لە گرنگیی كارو پرۆژەی ئیسلامی كرد كە پێویستی بە دڵسۆزی و لێبڕان و پشوودرێژی هەیە و پێویست دەكات ئەندامانی كۆمەڵ لە پێناو ئەم پرۆژەیەدا راوێژ و ڕاگۆڕینەوەیان هەبێت و پێكەوە هەوراز و نشێوەكان ببڕن." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "هەر لەو چوارچێوەیەدا سەرۆكی كۆمەڵ دەستلەكاركێشانەوەی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی باڵای رەت كردەوە كە لە ماوەی پێشوودا داوای دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆكی كۆمەڵ كردبوو." 

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هاوكات ئەنجومەنی باڵا بڕیاریدا هەر گۆرانكارییەك كە پێویستە لەئاستە جیاوازەكانی نێوخۆی كۆمەڵدا بكرێت، پاش زەمینەسازی، لەهەلومەرجی گونجاودا ئەنجام بدرێت." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، باس لە بارودۆخی پڕقەیرانی هەرێمی كوردستان و ئەو گرفتانە كرا كە هاووڵاتیان لەسێكتەرە جیاوازەكاندا پێیانەوە دەناڵێنن و ئاماژە بەوەکراوە، "كۆمەڵی دادگەریی كوردستان وەك پارتێكی سیاسیی ئۆپۆزسیۆن، لە كابینە جیاوازەكانی حكومەتدا تێبینی و ڕەخنەی خۆی لەسەر سیستمی حكومداریی هەرێم بۆ رای گشتی خستووەتە ڕوو، لە ڕێگای سیاسیی و میدیایی و پەرلەمانییەوە خەباتی بۆ حوكمڕانیەكی باشتر كردووە." 

 

ئەوەش هاتووە، "ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵ ڕایگەیاند، مەحاڵە ئەمجۆرە حكومڕانیە بەرهەمداربێت و درێژەی هەبێـت." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری جەخت دەكاتەوە، " لەسەر ڕای نەگۆڕی خۆی كە داوا دەكات هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت و هیچ شتێك بە پاساو نازانێت بۆ دواخستنیان." 

 

هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا ئەوە ڕاگەیەندرا كە "كۆمەڵ لەگەڵ هەمواری یاسای هەڵبژاردنە و بە پێویستی دەزانێت هەرێم بكرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن، هەروەها تۆماری دەنگدەران  پاك بكرحێتەوە و تۆماری دەنگدەرانی عێراق بكرێتە بنەما." 

 

ئەوەش هاتووە، "لە كۆبوونەوەكەدا ئەوەش ڕاگەیەندرا كە پێویستە ڕای گشتیی بزانێت كە ئەوە لایەنەكانی دەسەڵاتن بە بیانوی جیاواز دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت."