ناس کورد-
عەسائیبی ئەهلی حەق هۆشداری دەدات لە دەستوەردانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و دەڵێت، ئەو کارە بە مانای لەدەستدانی یەکڕیزی و سەربەخۆیی دەوڵەتی عێراق دێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا مەحمود ڕوبێعی، وتەبێژی مەكتەب سیاسیی عەسایب (شەممە 21-5-2022) ڕایگەیاند، "دەستێوەردانی ئەنجومەنی ئاسایش لە کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشینەیەکی مەترسیدارە و پێشێلکردنی هەموو یاساکانە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناردنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانوستان لە نێوان بەغدا و هەولێر بە واتای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی دێت، لەکاتێکدا ئەو تەنها لەنێوان دوو وڵاتی سەربەخۆدا دەبێت ڕووبدات، نەک لەنێوخۆی وڵاتێکدا."
جەختیشیکردووەتەوە، " ئەو کارە بە واتای بە نێودەوڵەتیکردنی ناکۆکییەکان و کردنەوەی دەرگای دەستێوەردان بۆ وڵاتانی دیکە و لەدەستدانی یەکڕیزی و سەربەخۆیی دەوڵەتی عێراق دێت."