ناس کورد-
لە ڕووداوێکی سەیردا دوای ئەوەی کچە پەنابەرێکی ئۆکرانی دەچێتە ماڵی ژن و پیاوێک لە بەریتانیا، بەڵام دوای تەنها 10 ڕۆژ پیاوەکە عاشقی کچەکە دەبێت و هاوسەرەکەی جێدەهێڵێت و لەگەڵ کچە ئۆکرانییەکەدا دەڕوات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سەن"ی بەریتانی، تۆنی جارنێتی 29 ساڵ و لۆرنای 28 ساڵ خاوەنی دوو منداڵ بوون و لەشاری برادفۆردی ئینگلتەرا دەژیان، بەڵام بارودۆخی ژیانیان پێچەوانە دەبێتەوە کاتێک وەک هاوکارییەکی مرۆیی بڕیاردەدەن لە ماڵەکەیاندا جێگەی کچە پەنابەرێکی ئۆکرانی بکەنەوە بەناوی "سۆفیا"
سۆفیای تەمەن 22 ساڵ بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا لەشاری لفیفی وڵاتەکەی هەڵدێت و بەرەو بەریتانیا دەڕوات و دەچێتە ماڵی تۆنی و لۆرنا.
بەگوێرەی ڕۆژنامە بەریتانییە، دوای 10 ڕۆژ مانەوەی لە ماڵەکە، پیاوەکە عاشقی کچە ئۆکرانییەکە دەبێت، لەدوای ئەوەشی هاوسەرەکەی بەوە دەزانێت، داوا لە کچەکە دەکات ماڵەکە جێبهێڵێت و بڕوات.
سەن دەڵێت، دوای ئەوەی کچە ئۆکرانییەکە لە ماڵەکە ڕۆشووە، پیاوەکەش بەدوایدا ڕۆشتووە و هاوسەرەکەی جێهێشتووە، لەئێستاشدا لە ماڵی دایک و باوکی پیاوەکەن و دەڵێن، "پلانمان هەیە تاوەکو کۆتایی ژیان پێکەوە بین."
کچە ئۆکرانییەکە دەڵێت، "چیرۆکی خۆشەویستیمان زۆر خێرا بوو، هەر لە یەکەم بینیندا زۆرم خۆشویست، دەزانم خەڵک بە خراپم دەزنن، بەڵام ئەوە ڕوویدا."