گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چییە

’’لە هەرێم کارێکی دیکەش دەدرێت بە کۆمپانیا’’

2022.05.21 - 19:58
App store icon Play store icon Play store icon
’’لە هەرێم کارێکی دیکەش دەدرێت بە کۆمپانیا’’

 

ناس کورد- 

 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، "تەماحكراوەتە سەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و پلاستیک و دەبەی ساردی و ئاو لە زبڵدانەكانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆدەكەنەوە و دەڵێت، کارەکە دراوە بە کۆمپانیا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمە ساڵح لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا (شەممە 21-5-2022) ڕایگەیاند، " لە زبڵدانی كانی قڕژاڵە لە هەولێر ژمارەیەک هاووڵاتی ڕۆژانە لە نێو ئەو زبڵدانە كارتۆن و دەبەی ئاو و پلاستیک كۆدەكەنەوە و دەیفرۆشنەوە کە یەك تۆن دەبەی ئاو 300 دۆلار دەكات و یەك تۆن كارتۆنیش 200 دۆلار دەكات و بژێوی ژیانیان لەسەر ئەوەیە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەچی ئێستا كۆمپانیایەك هێنراوە ڕێگە نادرێت ئەو كەسانە ئەو پاشماوانە كۆبكەنەوە و کارەکە دراوە بەو کۆمپانیایە." 

 

دەشڵێت، "کۆمپانیاکە بەو کەسانەی وتووە، یان دەبێت دەستبەرداری كارەكەیان بن یاخود ئەگەر دەیانەوێت بمێننەوە دەبێت ڕۆژانە بە 20 هەزار دینار کار بۆ كۆمپانیاكە بکەن، لەكاتێكدا ئەگەر خۆیان كار بكەن ڕۆژانە 50 هەزار دیناریان دەستدەكەوت."