گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’گومان لە مەسرور بارزانی دەکرێت’

نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنەوەی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیا

2022.05.21 - 17:43
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنەوەی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیا

 

ناس کورد- 

 

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق نوێترین زانیاریی لەبارەی ناردنەوەی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، گومانی هەیە حکومەتی هەرێم گڵۆپی سەوزی بۆ بەریتانیا هەڵکردبێت لەوبارەیەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 21-5-2022) ڕایگەیاند، "خەڵک هەیە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە لە بەڕیتانیایە، هاوسەرەکەی خەڵکی ئەوێیە، چوار منداڵی هەیە خاوەنی ناسنامەی بەڕیتانین، بەڵام ئێستا دەستگیرکراوە و بڕیارە 30 مانگ بنێردرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان." 

 

وتیشی، "من گومانم هەیە کە هەرێمی کوردستان گڵۆپی سەوزی بۆ بەڕیتانیا هەڵکردبێت لەوبارەیەوە بەتایبەت لە سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئەو وڵاتە، لەم ڕۆژانەدا ئەو گومانە یەکلایی دەکەمەوە و هیوادارم وانەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە حکومەتی هەرێم ڕێگری لەوە بکات و ئێمەش هەموو هەوڵێک دەدەین، چونکە دژی بنەماکانی مافی مرۆڤە."