ناس کورد-
لە پارێزگای بەغدای پایتەختی عێراق تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی تای خوێنبەربوون ڕاگەیەنرا کە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و پارێزگاری شارەکەش داوای ڕێکاری بەپەلە دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد جابر عەتا، پارێزگاری بەغدا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 21-5-2022) ڕایگەیاند، پێنج حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا کە دووانیان لە ڕەسافە و سێ حاڵەتیشیان لە کەرخ تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە توشبووەکانی کەرخ گیانی لەدەستداوە.
پارێزگاری بەغدا لەگەڵ ئەوەی داوای ڕێکاری بەپەلە و توندی کرد بۆ بەرگرتن بە پەتاکە، ئەوەشی خستەڕوو، "تەندروستیی توشبووان باشە."