گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پۆلیسی زاخۆ زانیاری لەبارەى کوژرانی ژنێک ئاشکرای دەکات.. پیشەی چی بووە؟

2022.05.21 - 14:07
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی زاخۆ زانیاری لەبارەى کوژرانی ژنێک ئاشکرای دەکات.. پیشەی چی بووە؟

ناس کورد-

پۆلیسی زاخۆ ئاشکرای کرد، ئەو ژنەی دوێنێ تەرمەکەی لە ناوچەیەکی دورە دەستی قەزاکە دۆزرایەوە تەمەنی 42 ساڵە و پیشەی دەروەزەکردن بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەهشەت سەلمان، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (21ی ئایاری 2022) وتی، تەرمی ژنەکە لە گوندی حەسەن ڕەشوکە لە نزیک ڕووباری زاخۆ دۆزراوەتەوە، بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هیچ چەکێک لە کوشتنی ئەو ژنەدا بەکارنەهاتووە، لەڕێگەی زەبرێکی بەهێزەوە کوژراوە.

 

وتیشی، "بۆیە تەرمەکەی نێردراوە بۆ پزیشکیی دادی دهۆک بۆ زانینی هۆکاری مردنی و لێکۆڵینەوەی زیاتر."


وتەبێژەکەی پۆلیسی زاخۆ ئاشکرای کرد، "ژنەکە کاری دەروەزەکەری کردووە و هاوژینەکەشی کاری کڕین و فرۆشتنی مریشک و باڵندەی کردووە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ئەوان هیچ کێشە و گرفتێکی خێزانییان نەبووە."


جەختیکردەوە کە "کەسوکار و هاوژینی ژنەکە هاتوون بۆ بنکەی پۆلیس بۆ بردنەوەی تەرمەکەی."

 

ناوبراو دووپاتیکردەوە کە "لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن تا دەگاتە دەستگیرکردنی تاوانباری سەرەکی."