ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە گومان دەکرێت هی تورکیا بن بۆردومانی سنوری هەردوو گوندی جەلەمۆردو دوو تەقەڵی بناری خاڵخاڵانی سنوری ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵیان كرد، بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران کە یەکێکیان هاوڵاتی مەدەنییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر بە میدیای فەرمیی یەکێتی (21ی ئایاری 2022) ڕاگەیاند: بۆردومانەکە کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ ڕوویدا، بۆردومانەكە ئۆتۆمبیلێكی جۆری توێتا هایلۆکسی کردووەتە ئامانج و بە تەواوی سوتاوە، بەشێك لە دەشتی گوندەكەش ئاگری گرتوە.
ئەوەشی خستەڕوو، "بۆردومانەكە بەبیانوی بوونی بارەگای پەكەكەیە، بەڵام نازانین بارەگای پەكەكە ئێستا لەوێ هەیە یان نا."
وتیشی، پێنج کەس کوژراون کە یەکێکیان هاوڵاتی مەدەنییە.
بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر باسی لەوەشكرد، بەهۆی مەترسی بۆردومان و سوڕانەوەی فڕۆكەكان بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا، هێزەكانی بەرگری شارستانی ناتوانن بچنە نزیكی ئاگرەكە و بەهۆیەیشەوە نەزانراوە ئەوەی دەسوتێت پوش و پاوانە یان بەرهەمی كشتوكاڵی جوتیارانە.