گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کێ ڕێگەی دا ئاڵای هاوڕەگەزبازان لە پارکی ئازادی بنەخشێنرێت؟

2022.05.20 - 23:18
App store icon Play store icon Play store icon
کێ ڕێگەی دا ئاڵای هاوڕەگەزبازان لە پارکی ئازادی بنەخشێنرێت؟

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەی وێنەی ئاڵای هاوڕەگەزخوازان لەناو پارکی ئازادی کە لەنێو پارکەکە بە ڕەنگ نەخشێنراوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەپەلە ئاڵاکان ڕەنگی سپی کران و بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانیش دەڵێت، کەسێک بەبێ ئاگاداری ئەوان ئەو کارەی کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا هێمن غازی، سەرپەرشتیاری "کەمپینی ئەم شارە مەشێوێنن" ڕایگەیاند، لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو وێنانە لە پارکی ئازادیی سلێمانی، دەستبەجێ پەیوەندیمان بە کاک کامەران بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی کرد و ناڕەزایی خۆمان گەیاندە ناوبراو." 

 

بەوتەی هێمن غازی، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، " بەهیچ جۆرێک لەگەڵ ئەو بابەتەدا نین و لەلایەن دوو کارمەندیانەوە بێ ئاگاداری ئەو ڕێیان بەکەسێک داوە ئەو وێنەیە بکات." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " دواجار بڕیاری دا کە دەستبەجێ ئەو شوێنە بۆیاخی سپی بکرێت و ئەو دوو کارمەندەش سزا بدرێن."