کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە، 2019، بڕیاری لێدانی لۆگۆی تایبەت بە تەکسییەکانی پارێزگاکانى هەرێمی کوردستان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەر پارێزگا و شارێک لۆگۆی تایبەتی خۆیی دەبێت.
ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، مەبەست لە بڕیارەکە بۆ ڕێکخستنەوەى کاری تەکسییە لە هەرێمی کوردستان بۆئەوەى ببێتە پیشەیەکی تایبەت، لۆگۆی تەکسییەکانی پارێزگای هەولێر سور دەبێت، لۆگۆی پارێزگای سلێمانی شین و دهۆکیش ڕەش، ڕەنگی لۆگۆی قەزا و ناحییەکانیش قاوەیی دەبێت.
ڕزگار عەلی وتیشی، "لەدوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە، کاری تەکسی دەبێتە پیشەیەکی ڕێکخراو، بۆ نمونە، ئەو تەکسییەی کە لۆگۆی شینی سلێمانی لێدرا، ناتوانێت لە هەولێر کار بکات یان بە پێچەوانەوە."